هه‌ڵوێستی لاهور شێخ جه‌نگی له‌سه‌ر روداوی سوتاندنی ئاڵای کوردستان
لاهور شێخ جه‌نگی
وێستگه نیوزـ
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر سوتاندنی باره‌گاكه‌ی پارتی له به‌غدا و ده‌ستبردن بۆ ئاڵای كوردستان رایگه‌یاند "ئاڵای كوردستان هێڵی سوره" و رێگه‌پێدراو نییه كه‌س ده‌ستی بۆ به‌رێت، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ لەکاتی هێرشکردنە سەر بارەگاکە، چەند کەسێک بە ئاڵای حەشدی شەعبییەوە بەپێ چونە سەر ئاڵای کوردستان و ئاڵاکەشیان سوتاند.
له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر روداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری به‌غدا كه تیایدا باره‌گای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان سوتێنرا و خۆپیشانده‌ران ئاڵای كوردستانیان خسته ژێر پییانه‌وه، تویتێكی كرد و نیگه‌رانیی خۆی به‌رامبه‌ر سوكایه‌تیكردن به ئاڵای كوردستان ده‌ربڕیوه و رایگه‌یاند كه ئاڵای كوردستان هێڵی سوره.
له تویته‌كه‌یدا، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نوسیویه‌تی "زۆر نیگه‌رانین له ده‌ستبردن بۆ ئاڵای پیرۆزی كوردستان كه به‌خوێنی هه‌زاران رۆڵه‌ی قاره‌مان پارێزراوه، ئه‌م ئاڵایه سومبولی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی و ئاوه‌دانییه. هه‌ر گروپ و تاقمێك كه نیگه‌رانن له كه‌سێك یان پارتێك، رێگه‌پێدراون نین ده‌ست بۆ پیرۆزییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌رن. ئاڵای كوردستان هێڵی سوره".
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه باره‌گای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه سوتێنرا، له میدیاكانی عیراقیش ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكرایه‌وه كه خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی ئه‌و هێزه شیعه‌یه ئاڵای كوردستان ده‌خه‌نه ژێر پێیانه‌وه.
سوتاندنی باره‌گاكه‌ی پارتی به‌هۆی قسەکانی هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو كه 14ی ئه‌م مانگه له‌سه‌ر حەشدی شەعبی كرد و رایگه‌یاند كه ده‌بێت ناوچه‌ی سه‌وز له حه‌شد پاك بكرێته‌وه، ناڕه‌زایی له‌ناو سه‌ركرده ولایه‌نگران و په‌رله‌مانتارانی سه‌ربه‌و هێزه چه‌كداره دروستبوو.
له كاردانه‌وه‌ی قسه‌كانی زێباریدا، له رۆژانی رابردوو لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بانگەشەی ئه‌وه كرا کە ئه‌مڕۆ شەممە لایه‌نگر و ئه‌ندامه‌كانی حه‌شد بچنه بەردەم بارەگای لقی 5ی پارتی لەبەغدا و بەپێی ئەو وێنانەی کە لە میدیا عیراقییەکانیشەوە بڵاوکراوەتەوە خۆپیشاندەران بارەگایەکەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان سوتاندوە و سوكایه‌تیشیان به ئاڵای كوردستان كردوه.
له‌دوا كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراقیشدا حەسەن کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق کە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی دەکرد رایگه‌یاند كه رێگەنادەن بێڕێزی بە هیچ دامەزراوەیەکی فەرمیی دەوڵەتی عیراقی فیدراڵ و هەرێمیش بکرێت، داواشی لە هۆشیار زێباری کرد کە داوای لێبوردن لە حەشدی شەعبی بکات.
PM:12:55:17/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 9868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت