ئه‌و كه‌سه ئاشكرابوو كه هانی لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبیی دا باره‌گاكه‌ی پارتی بسوتێنن
"حسێن ئیبراهیم مالكی"، ناسراو به "ئه‌بو خومه‌ینی"
وێستگه نیوزـ
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه باره‌گای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه سوتێنرا، له میدیاكانی عیراقیش باس له پیلانداڕێژه‌ی ئه‌و كاره ده‌كرێت كه ده‌موچاوێكی نوێی كایه‌ی سیاسیی عیراقه به‌نازناوی "ئه‌بو خومه‌ینی".
له‌ناو ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عیراق ناوی "حسێن ئیبراهیم مالكی"، ناسراو به "ئه‌بو خومه‌ینی" ده‌هێنرێت، ئه‌و له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی حزبوڵایه‌و كه گه‌نجێكی شیعه‌ی عیراقه‌و وه‌ك روخسارێكی نوێ بۆ جێبه‌جێكردنیی سیاسه‌ت و فه‌رمان و داواكارییه‌كانی ئێران له عیراق باسی لێوه ده‌كرێت.
"ئه‌بو خومه‌ینی" سه‌رتاپای دوو رۆژی ڕابردوو كاری بۆ ئه‌وه‌ده‌كرد لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی هانبدات و خۆپیشاندانی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕاده‌گه‌یاندو هاواری ده‌كرد بۆ به‌رده‌م لقی پارتی چه‌رخی سوتاندنتان بیر نه‌چێت.
له هه‌موو شوێنێكی عیراق وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی مشتومڕاوی باس له ئه‌بوخومه‌ینی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن كه ئه‌و گه‌نجه ئێستا بووه‌ته ژماره یه‌ك بۆ روكاری سیاسه‌ته‌كانی ئێران له عیراق و له‌رووی متمانه‌وه له‌لایه‌ن ئێران، ئێستا ئه‌بوخومه‌ینی پێش هادی عامری و قه‌یس خه‌زعه‌لی و واسق به‌تات و ئه‌بوعیزرائیل و سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی ناو حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتوه كه به‌وه ناسراون نزیكن له ئێران.
ئه‌بوخومه‌ینی پۆستی له حزبوڵای عیراق هه‌یه و به‌رپرسی هه‌واڵگریی حزبه‌كه‌ش له ناوچه‌ی جورف ئه‌لسه‌خه‌ر له پارێزگای بابل كه ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازیی داخراوه‌ی حزبوڵای عیراقه و ته‌نانه‌ت رێگه نادرێت سه‌رۆك وه‌زیرانیش، وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق بچێته ناوی.
ئه‌م كه‌سایه‌تییه نوێیه گه‌نجه چه‌ند گروپێكی چه‌كداری دامه‌زراندوه و سه‌ركردایه‌تیی چه‌ند گروپێكی دیكه‌شی كردوه كه سه‌رجه‌میان به حزبوڵای عیراقه‌وه به‌ستراون، له دیارترین ئه‌و گروپانه، گروپی "ئه‌نسار ئه‌لولایه‌ت"ه كه ژماره‌ی چه‌كداره‌كانی هه‌زار و بۆ هه‌زار و 500 چه‌كدار ده‌بێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ش كه له‌سه‌ری بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌ركی سه‌ره‌كیی ئه‌و روپه لێدانه له به‌رژوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق و گروپه‌شه له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌توای ئه‌و مه‌رجه‌عه شیعانه‌ی عیراق دروستكراوه كه له ئێران نیشته‌جێن، وه‌ك مه‌رجه‌عی كازم حائری كه سه‌رپشك كراوه به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی ئیداره‌ی گۆڕه‌پانی عیراق بكات و هه‌ر ئه‌ویش ئه‌بوخومه‌نیی راسپاردوه فه‌رمان و داواكارییه‌كانی ئێران له عیراق جێبه‌جێ بكات.
به گه‌ڕانه‌وه بۆ چیرۆكی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر باره‌گای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدای پایته‌خت، له پۆستێكی ئه‌بو خومه‌ینییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی سه‌ربه ئێران هانی ئه‌ندام لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی داوه بچنه سه‌ر باره‌گاكه، ئه‌مڕۆش شه‌ممه ئه‌و هێرشه روویدا و باره‌گاكه‌ی پارتی له‌دوای هێرشكردنه‌سه‌ری به به‌رچاوی هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراقه‌وه كه بۆ پاراستنی باره‌گاكه له‌وێ بوون، سوتێندرا.
هه‌ژمارێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر به‌ناوی (حسێن ئه‌بوخومه‌ینی مالیكی)، دوو پۆستی له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی باره‌گاكه‌ی پارتی كردوه و كه یه‌كێكیان هاندانه بۆ چونه‌سه‌ر باره‌گاكه و ئه‌وی دیكه‌ش پۆستێك به ئایه‌تێك و وێنه‌ی چه‌رخێكه‌وه كه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌بێت باره‌گاكه بسوتێت.
له پۆستی یه‌كه‌مدا ئه‌بوخومه‌ینی نوسیویه‌تی "پێوسته هه‌موو برایان كاتژمێر 10ی به‌یانیی شه‌ممه ئاماده‌بن بۆ خۆپیشاندان له به‌رده‌م باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان له ناوچه‌ی كه‌راده شه‌قامی 52 له نزیك گۆڕه‌پانی ته‌حریر و (چه‌رخه موباره‌كه‌كانتان) ئاماده بكه‌ن".
له پۆستێكی دیكه‌شدا ئه‌بوخومه‌ینی ئایه‌تێكی نوسیویه كه ده‌ڵێت "ان موعدهم الصبح الیس الصبح بقریب" له‌گه‌ڵ ئه‌م ئایه‌ته‌شدا وێنه‌ی چه‌رخێكی داناوه لەسەری نوسیوە "بۆ فرۆشتن" هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران بچنه‌سه‌ر باره‌گاكه‌ی پارتی و بیسوتێنن.
لەسەر قسەکانی هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان كه 14ی ئه‌م مانگه له‌سه‌ر حەشدی شەعبی كرد و رایگه‌یاند كه ده‌بێت ناوچه‌ی سه‌وز له حه‌شد پاك بكرێته‌وه، ناڕه‌زایی له‌ناو سه‌ركرده ولایه‌نگران و په‌رله‌مانتارانی سه‌ربه‌و هێزه چه‌كداره دروستبوو.
له كاردانه‌وه‌ی قسه‌كانی زێباریدا له رۆژانی رابردوو لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بانگەشەی ئه‌وه كرا کە ئه‌مڕۆ شەممە لایه‌نگر و ئه‌ندامه‌كانی حه‌شد بچنه بەردەم بارەگای لقی 5ی پارتی لەبەغدا و بەپێی ئەو وێنانەی کە لە میدیا عیراقییەکانیشەوە بڵاوکراوەتەوە خۆپیشاندەران بارەگایەکەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان سوتاندوە.
له كۆبونه‌وه‌ی رابردوی په‌رله‌مانیشدا حەسەن کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق کە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی دەکرد رایگه‌یاند كه رێگەنادەن بێڕێزی بە هیچ دامەزراوەیەکی فەرمیی دەوڵەتی عیراقی فیدراڵ و هەرێمیش بکرێت، داواشی لە هۆشیار زێباری کرد کە داوای لێبوردن لە حەشدی شەعبی بکات.
ئه‌مڕۆش شوان محەمەد تەها بەرپرسی لقی 5ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بە سایتی رووداوی راگەیاند، خۆپێشاندانی ئەندام و لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە بەردەم لقی پارتی لە بەغدا دەستیپێکرد و خۆپێشاندەران هاتونەتە ناو بارەگاکە، هاوکات هێزە ئەمنییەکانی بەغداش بۆ پاراستنی بارەگاکە لە شوێنی خۆپیشاندانەکە ئامادەبوون، بەڵام شوان تەها دەڵێت کە "ئەو هێزانە رێگرییان لە کاری گێرەشێوێنی و گێرەشێوێنەکان نەکردوە."
PM:12:14:17/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 28872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت