به‌غدا..سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری داعش و سێ له‌ یاریده‌رده‌ره‌كانی ده‌ستگیر كران


وێستگه‌ نیوزـ

ده‌زگای هه‌واڵگریی عیراق سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری رێكخراوی داعش و سی له‌ یاریده‌ده‌ره‌كانیشی له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی به‌غدا ده‌ستگیر كرد.

ده‌زگای هه‌واڵگریی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ به‌پێی زانیاریی وردی هه‌واڵگری، مه‌فره‌زه‌كانیان به‌رپرسی "نوسینگه‌ی زه‌كات"ی رێكخراوی داعشیان له‌ ولایه‌تی فورات-ی سه‌ربه‌ رێكخراوه‌كه‌ ده‌ستگیر كردوه‌.

له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی ئه‌و سه‌ركرده‌ دیاره‌ی داعش، سیان له‌ یاریده‌ده‌ره‌كانیشی ده‌ستگیر كراون، له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و داعشانه‌ له‌ هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی دۆره‌ و حه‌ی جامیعه‌ له‌ سنوری شاری به‌غدا كه‌وتونه‌ته‌ ده‌ست هێزه‌كانی هه‌واڵگری.


AM:11:24:17/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت