یه‌كێتی مامۆستایان: بایكۆت له سنوری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و راپه‌ڕین به‌رده‌وام ده‌بێت
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
به‌پێی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه، كه ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی تشرینی یه‌كه‌م موچه‌ی چه‌ند شوێن و وه‌زاره‌تێك دابه‌ش ده‌كرێت، جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانیش رەتیدەکاتەوە بایکۆت لە ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین کۆتایی بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفال، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای گشتی ئاسایش و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام موچه‌ی مامۆستایانی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی دواكه‌وتوه.
پێشتر بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگە و هۆبەکانی سەر بە پەروەردە ئاگاداردەکاتەوە، کە سبەینێ شەممە، لیستی مووچە ئامادە نابێت لەبەر ئەو گۆڕانکارییەی بەسەر مانگی دابەشکردنەکەدا هاتووە.
سه‌ره‌ڕای ده‌ستكردن به دابه‌شكردنی موچه، عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بایکۆت لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی داواکارییەکانی مامۆستایان جێبەجێ دەکرێن.
سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كان، عه‌تا ئه‌حمه‌د وتی "مامۆستایان سێ داواکاریی سەرەکییان هەیە، ئەوانیش بریتین لە "یەکەم، دەستپێکردنەوەی بەرزکردنەوەی پلەیان، دووەم، کۆتاییهێنان بە بڕینی مووچە و سێیەم، دابەشکردنی مووچە هەر سی رۆژ جارێک".
وتیشی: ماوەی دوو مانگە موچە وەرنەگیراوە، هەربۆیە ئەوەی وەردەگیرێت موچەی مانگێکیش نییە، چونکە بە بڕینەوە دابەشدەکرێت.
بەهۆی قەیرانی داراییەوە، موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەکاتی خۆیدا دابەش ناکرێت، لە ماوەی رابردوشدا ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە لێبڕینی 21%ی موچەی فه‌رمانبه‌ران و بۆ ئه‌م مانگه‌ش لێبڕینەکە بۆ 18% کەمکرایەوە، بڕیار بوو فه‌رمانبه‌ران موچه‌ی مانگی نیسان وه‌ربگرن، به‌ڵام حكومه‌ت كردی به موچه‌ی مانگی 9 و حكومه‌ت موچه‌ی مانگه‌كانی 5و 6 و 7 و 8ی تێپه‌ڕاند.
AM:09:23:17/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت