تیمی یهكێتی: ئەرکی حکومەت خزمەتکردنی ھاوڵاتیانە نەک تێوەگلانی بە کێشە سیاسیەکان
وێستگه نیوز ـ
تیمی یهكێتی نیشتمانی كوردستان له حكومهتی ههرێم له بارهی پهیامهكهی سهرۆكی حكومهتی ههرێم لهسهر 16ی ئۆكتۆبهر رایگهیاند، ئەگەر بڕیارە حکومەت ھەڵوێست لەسەر رووداو و کارەساتەکان وەربگرێت، ئەوا پێویستە باس لەسەرجەم رووداوەکان وەک یەک بکات بە رووداوەكانی 31ی ئاب و کارەساتی شنگال و جینۆسایدی ئێزدییەکان و رووداوەكانی تریش.
له پهیامهكهی تیمی یهكێتی له حكومهتدا هاتووه: "وەک ئاشکرایە مێژووی گەلەکەمان ھەروەک چۆن پڕیەتی لە شانازی و دەستكەوت، خاڵیش نیە لە کارەسات و کۆسپ و رووداوی نەخوازراو و یەکتر تەخوین و تاوانبارکردن".
ئهوهش دهڵێت: "ئەو کارەسات و رووداوانەش بەشێکن لە مێژووی دورو نزیکی گەلەکەمان، بۆ ئەوەی راستی ودروستی و چۆنیەتی روودانیان و بکەرەکانیان و هۆکار و دەرئەنجامەكانیان بزانرێت، ئەوا پێویستە لەلایەن مێژوونووسانەوە بەبێلایەنانە لێكۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت".
تیمی یهكێتی نیشتمانی كوردستان له حكومهتی ههرێم راشیگهیاندووه: "ئێمە بڕوامان وایە کە ئەرکی حکومەتی ھەرێم خزمەتکردنی ھەمەلایەنەی ھاوڵاتیانە نەک تێوەگلانی بە کێشە سیاسیەکان، بۆیە دەبێت حکومەت و بەرپرسەکانی خۆیان دووربپارێزن لە هەر لێدوانێک یان هەڵوێستێک کە کوردستان دوور دەخاتەوە لە کەناری ئارامی، خۆئەگەر بڕیاریشە حکومەت ھەڵوێست لەسەر رووداو و کارەساتەکان وەربگرێت، ئەوا پێویستە باس لەسەرجەم رووداوەکان وەک یەک بکات بە رووداوەكانی 31ی ئاب و کارەساتی شنگال و جینۆسایدی ئێزدییەکان و رووداوەكانی تریش".
"ئێمە جەخت دەکەینەوە لەم ھەلومەرجەدا پێویستە ھەمولایەک پەند و ئامۆژگاری لەکارەساتەکان وەربگرین و بیانکەین بە مایەی یەكڕیزی نەتەوەیی نەك قوڵكردنەوەی ناکۆکییەکان وتەفرەقە و پەرتەوازەیی"، تیمی یهكێتی وای وتووه.
ئەوە لەکاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا بۆ ساڵڕۆژی روداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "ئەو دۆخە نائاساییەی کە لە ئەنجامی خیانەتی خاکفرۆشانەوە، لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی تر هاتە ئاراوە، جێگەی قبوڵکردن نییە".
ئاماژەی بەوەشکردبوو، "هەرگیز زامی خیانەتی خاکفرۆشانمان بیر ناچێتەوە. بەڵام لە خیانەت بە زامتر ئەوەیە، کە گەل خیانەتکار سزا نەدات".
هاوكات مهكتهبی سیاسی یهكێتی نیشتمانی كوردستان راگەیەندراوێکی سەبارەت بە چۆنیەتی روودانی 16ی ئۆکتۆبەر دەرکرد و رایگهیاند، 16ی ئۆكتۆبهر، دهرئهنجامی زنجیرهیهك پێشبینی ههڵه و بڕیاری نهخهمڵیووی سیاسی و ستراتیژی بوو، كه له ریفراندۆمدا فۆرمهله كرا و، ئهنجامهكهی بوو به كارهسات بۆ دۆزی رهوای گهلهكهمان.
16ـی مانگی 10ـی ساڵی 2017 و دوای کەمتر لە مانگێک بەسەر ریفراندۆمی سەربەخۆی هەرێمی کوردستان کە لەکەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکانیش ئەنجامدرا، سوپا، هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی عیراق هەڕەشەی هێرشکردنە سەر کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکانیان کرد ئەگەر پێشمەرگە لەو ناوچانە نەکێشتەوە.
بەرەبەیانی 16ـی ئۆکتۆبەر هێزەکانی پێشمەرگە لە کەرکوک و سەرجەم بنکە سەربازییەکانی دیکەی سنوری مادەی 140 کشانەوە، لەو رووداوەشدا بەبەردەوامی پارتی ویەکێتی یەکتر بە "خیانەت"کردن تۆمەتبار دەکەن.
PM:11:51:16/10/2020
ئهم بابهته 9448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت