ئه‌و شوێنانه‌ی سبه‌ینێ مووچه‌ی مانگی نۆ وه‌رده‌گرن
وێستگه نیوز ـ
به‌پێی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه، كه ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، سبه‌ینێ شه‌ممه 17ی تشرینی یه‌كه‌م مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌ت و چه‌ند شوێنێكی تر دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌پێی خشته‌كه، سبه‌ینێ مووچه‌ی هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفال، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای گشتی ئاسایش و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگە و هۆبەکانی سەر بە پەروەردە ئاگاداردەکاتەوە، کە سبەینێ شەممە، لیستی مووچە ئامادە نابێت لەبەر ئەو گۆڕانکارییەی بەسەر مانگی دابەشکردنەکەدا هاتووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: "لەبەر زۆری سەرمووچە و گواستنەوەی هاتوو و گواستنەوەی رۆیشتوو و خانەنشینی کە رێژەیەکی زۆرن کاتی دەوێت هەتا ئامادە دەکرێت، بۆیە رۆژی یەکشەممە لیستی مووچە دابەشدەکەین بۆ ئەوەی رێکارییەکان و مافی ئەوانی دیکەش دابین بکەین".
PM:10:04:16/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 29968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت