خشتەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دادەنرێت


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان بەغدا و واشنتن دروستکراوە بەمەبەستی رێکخستنی خشتەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و دوبارە بڵاوەپێکردنیان لەدەرەوەی عێراق.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست وێستگەنیوز کەوتوە باسی لەوەکردوە، ئەو لیژنەیەی بۆ رێکخستنی خشتەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دروستکراوە، نوێنەری هێزە ئەمنییەکانی تێدایە و لەلایەن قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت، پێکهێنانی لیژنەکەش لەچوارچێوەی گفتوگۆ ستراتیژییەکانی نێوان هەردو وڵاتدایە.

پێکهێنانی ئەو لیژنەیە لەکاتێکدایە گروپە چەکدارییەکانی عێراق کە بەنزیک لە "حەشدی شەعبی و ئێران" ناودەبرێن رایانگەیاندوە، هێرشەکانیان بۆ سەر باڵیۆزخانە و هێزەکانی ئەمریکا راگرتوە بەمەرجی کشانەوەی ئەو هێزانە لە عێراق تا کۆتایی ئەمساڵ، حکومەتی عێراقیش ئەو مەرجە "بە مەحاڵ" وەسف دەکات.


AM:08:54:16/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 4108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت