شارەزایەک هۆکاری بەرزبونەوەی دۆلار لەبازارەکانی هەرێم و عێراق دەخاتەڕو

‌ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراق بەرزبوونەوەیەکی سنورداری تۆمارکردوە

وێستگەنیوز-

ماوەی چەند رۆژێکە بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراق بەرزبوونەوەیەکی سنورداری تۆمارکردوە و ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهای 100 دۆلار گەیشتوەتە 124 ھەزار و 350 دینار، شارەزایەکی ئابوریش هۆکارەکەی بۆ راگەیاندنی قەیرانی دارایی لەلایەن حکومەتی عێراق و کەمبونەوەی یەدەگی دراوی بیانی لەبانکی ناوەندی دەگەڕێنێتەوە.

ئیحسان کینانی، پسپۆڕی ئابوری عێراق لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، بەهای دۆلار بەهۆی راگەیاندنی قەیرانی دارایی لەلایەن حکومەتی عێراق بەرزبووەتەوە، هەروەها کەمبوونەوەی یەدەگی دراوی بیانیش لەبانکی ناوەندی یەکێکی دیکەیە لەهۆکارەکان و حکومەت کەمتەرخەم بووە لە گرتنەبەری رێکاری گونجاو بۆ راگرتنی بەرزبونەوەی زیاتری بەهای دراو.

باسی لەوەشکردوە، حکومەتی عێراق خواستی ئەوەی هەیە بە بەرزبونەوەی دۆلار قەرەبوی زیانەکانی لە دابەزینی بەهات بکاتەوەو لەبەرژەوەندی خۆی سود لەم دۆخە وەربگرێت، بەڵام زیادکردنی داهات نابێت ببێتەهۆی بارگرانی لەسەر شانی هاوڵاتیان چونکە بەشێکی زۆری پێداویستی رۆژانەی هاوڵاتیان لەدەرەوەی وڵات هاوردە دەکرێت و بەدۆلار مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی لەسەر دەکرێت.

ئەو شارەزا ئابورییە ئەوەشی خستوەتەڕو، بەپێویستی دەزانن حکومەت "یاری" بەچارەنوسی قوت و موچەی هاوڵاتیان نەکات و رێگە چارەیەکی دیکە بۆ چارەسەری قەیرانی دارایی پێشنیاز بکات لە نەبێتە بارگرانی ـلەسەر شانی هاوڵاتیان.

هـ.هـ


PM:11:16:15/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 38184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت