مستهفا كازمی وەزیرێكی پێشووی لەسەركار لابرد
وێستگه نیوز-
میدیاکانی عیراق لەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویانکردوە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق تۆرهان موفتی لەپۆستی نوێنەری حکومەت لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوورخستوەتەوە.
بەوتەی یسەرچاوەکە، تۆرهان موفتی بەگرێبەست لەو پۆستەدا دەستبەکاربووە، ئەمرۆش مستەفا کازمی فەرمانی کردووە گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنرێتەوە.
تۆرهان موفتی سەر بەپێکهاتەی تورکمانە و خەڵکی کەرکوکە، پێشتر وەزیری دەوڵەت بووە بۆکاروباری پارێزگاکان، لەکابینەکەی عادل عەبدولمەهدی دا وەک نوێنەری حکومەت لەئەنجومەنی نوێنەران دەست بەکاربووە.
PM:05:43:15/10/2020
ئهم بابهته 4956
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت