داوا ده‌كرێت ئه‌و ئایه‌تانه‌ی باس له ئیسرائیل ده‌كه‌ن له پڕۆگرامه‌كانی خوێندنی عیراق لاببرێن
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی دایه‌وه كه گوایه لیژنه‌ی په‌روه‌رده له په‌رله‌مان رایگه‌یاندوه به فشاری ده‌ره‌كی ئه‌و ئایه‌تانه‌ی قورئانی پیرۆز له پڕۆگرامی خوێندندا ده‌سڕدرێنه‌وه كه باس له "به‌نی ئیسرائیل ده‌كه‌ن".
حه‌یده‌ر فاروق، وته‌بێژی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق رایگه‌یاند كه "هیچ فشارێكی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده نییه بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و ئایه‌تانه‌ی قورئانی پیرۆز له پڕۆگرامه‌كانی خوێندن كه باس له "به‌نی ئیسرائیل" گه‌لی ئیرایل ده‌كه‌ن".
پێشتر له میدیاكانی عیراق ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوه‌وه كه گوایه قوسه‌ی موحسن یاسری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له په‌رله‌مانی عیراق وای بڵاوكردوه‌ته‌وه كه فشاری ده‌ره‌كی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌یه بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و ئایه‌تانه.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق وتیشی كه پڕۆگرامی خوێندن له هه‌موو ماڵێكی عیراقی‌دا هه‌یه و ده‌توانن ته‌ماشای بكه‌ن، له‌وه‌شه‌وه بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و ده‌نگۆیانه ناڕاستن.
له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا قوسه‌ی موحسن یاسری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عیراق رایگه‌یاندبوو كه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له عیراق گه‌نده‌ڵیی تێدایه و ئێستا ناوه‌ندی خوێنن بووه به شوێنێك بۆ راونانی خوێندكار نه‌ك په‌روه‌رده‌كردن و له ته‌خته‌ره‌شێكی شكاو زیاتری تێدا نییه.
یاسری وتبووی كه وڵاتانی ده‌ره‌كی گورزیان له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له عیراق داوه و ده‌یانه‌وێت پڕۆگرامه‌كه‌ی بگۆڕن و ئه‌و ئایه‌تانه‌ی قورئانی پیرۆزی تێدا لابده‌ن كه باس له دژایه‌تیكردنی گه‌لی ئیسرائیل بۆ موسڵمانان ده‌كات.
PM:01:27:15/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت