ئه‌مریكا پێنج ئه‌رشیفی سه‌رده‌می به‌عس بۆ عیراق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، یه‌كێكیان تایبه‌ته به ئه‌نفال
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی عیراق رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا به‌نیازه پێنج جۆر ئه‌رشیفی عیراق له سه‌رده‌می رژێمی پێشوی به‌عسدا بۆ به‌غدا بگه‌ڕێنێته‌وه كه یه‌كێكیان تایبه‌ته به جینۆسایدی ئه‌نفال.
نه‌وفل ئه‌بوره‌غیف، بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی عیراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 به رۆژنامه‌ی سه‌باحی راگه‌یاندوه كه ئه‌رشیفه‌كان بریتین له ئه‌نفال و به‌عس و كرتنه‌خانه نهێنییه‌كان و ئه‌رشیفی (ئه‌من و ئیستخبارات)ی سه‌رده‌می به‌عس.
وتیشی وەزارەتەکەیان سروشتی پەیوەندییە سیاسیە گشتیەکان و ئاڵۆزییەکانی لەبەرچاو دەگرێت سەرباری پەتای کۆرۆنا کە جیهانی تەنیوە بەڵام پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات دەبێت پتەو بن و گەشبینن بەوەی ئاڵوگۆڕی زیاتر لەبوارەکانی ڕۆشنبیری و شوێنەواردا لەنێوان هەردوو وڵات‌دا بێتە کایەوە.
له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئازادیی عیراق له ساڵی 2003 ئه‌مریكا ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌رشیفێكی زه‌به‌لاحی به‌عسدا گرت كه له پێنج ملیۆن لاپه‌ڕه پێكهاتبوو، له ساڵی 2005 واشنتن ئه‌رشیفه‌كانی بۆ په‌یمانگه‌ی هۆڤه‌ر له زانكۆی ستاتفۆرد گواسته‌وه و دوای 16 ساڵ ئه‌رشیفه‌كانی دایه‌وه به مسته‌فا كازمیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق.
AM:11:22:15/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت