به‌ڤیدیۆ..چاڵێكی گه‌وره‌ كه‌وته‌ شه‌قامی شارێكی میسر


وێستگه‌ نیوزـ

ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ شه‌قامێكی شاری ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ی میسر له‌پڕ داڕما و چاڵێكی گه‌وره‌ی تێدا دروست بوو.

ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی میسر بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی دروستبونی ئه‌و چاڵه‌وه‌ له‌ شه‌قامی 45ی ناوچه‌ی عاسفیره‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی شاری ئه‌سكه‌نده‌ریه‌، هاتوچۆی هاوڵاتیان راگیراوه‌ و به‌رپرسانیش گواستنه‌وه‌ی غاز و ئاویان به‌و شه‌قامه‌دا راگرتوه‌.

دروستبونی چاڵه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانیی لێ نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی چونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌كه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاره‌كه‌ی.







AM:10:56:15/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت