به‌رپرسێكی باڵای پێشوو: له‌وانه‌یه عیراق و ئیسرائیل په‌وه‌ندییه‌كانیان ئاسایی بكه‌نه‌وه
وێستگه نیوزـ
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری عیراق رایگه‌یاند كه عیراق ئاماده‌یی تێدایه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
به‌ها ئه‌عره‌جی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری عیراق له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند "ئێستا عیراق له هه‌ر كاتێكی دیكه زیاتر ئاماده‌یه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل".
وتیشی "له‌وانه‌یه بڕیاری ئاسایی كردنه‌وه‌كه له نه‌جه‌فه‌وه ده‌ربكرێت نه‌ك له به‌غدا"، له‌وه‌ش زیاتر ئه‌عره‌جی ئاماده‌نه‌بوو ورده‌كاری و زانیاریی زیاتر بدات و رێگه‌ی به پێشكه‌شكاره‌كه نه‌دات زیاتری له‌سه‌ر بڵێت كه ئایا مه‌رجه‌عیه‌تی نه‌جه‌ف ده‌ستوه‌ردان له‌و بڕیاره‌دا ده‌كات یان بۆچی بڕباره‌كه له نه‌جه‌فه‌وه‌یه.
له ماوه‌ی رابردوودا، وڵاتانی كه‌نداو، به‌حره‌ین و ئیمارات، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی كرده‌وه و به چاودێریی ئه‌مریكا رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتییان واژوو كرد.
AM:10:37:15/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت