گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان عیراق و توركیا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عیراق رایگه‌یاند له‌مڕۆوه‌ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عیراق و تورکیا دەستپێدەکاتەوە و هه‌فتانه‌ هه‌ردوولا حه‌وت گه‌شتی ئاسمانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

به‌شی راگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه‌ له‌ ئه‌نجامی گفتوگۆكانی نێوان عیراق و توركیا بۆ ده‌ستكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانیان نێوانیان، بڕیاره‌ له‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14ی تشرینی یه‌كه‌می 2020ه‌وه‌ گه‌شته‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان به‌ جۆرێكه‌ كه‌ هه‌فتانه‌ هه‌دروولا حه‌وت گه‌شت بۆ فڕۆكه‌خانه‌ جیاجیاكانی یه‌كتر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كێشه‌كانی نێوان عیراق و توركیا، چه‌ندین جار گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان راگیراون.

له‌ 2ی ئابی ئه‌مساڵیشدا هێڵێ ئاسمانیی عیراق لە ئاگادارکرنەوەیەکدا كه‌ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عیرا بڵاویكرده‌وه‌، بڕیاردرا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان بۆ تورکیا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌.


AM:10:19:15/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت