ئەمڕۆ و سبەینێ هەینی مووچەی چەند وەزارەتێک دابەشدەکرێت


وێستگه‌ نیوز ـ

به‌پێی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ كه‌له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، ئه‌مڕۆ مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت.

هاوکات، سبەینێ هەینیش، مووچەی دیوان و لیواکانی پێشمەرگە، یەکەکانی 70 و 80، وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن، لیوای نەوت و وەزارەتی دارایی بە لێبڕینی 18٪ـەوە دابەشدەکرێت.

ماوەی دوو مانگ بەسەر دابەشکردنی دوایین مووچەدا تێپەڕیوە، کە مووچەی مانگی سێ بوو و لەئێستاشدا حکومەت مووچەی‌ مانگی‌ نۆ دابەشدەکات، بەبێ ئەوەی‌ چارەنوسی‌ مووچەی‌ پێنج مانگی‌ پێشوو ئاشکرا بکات.

دووشەممەی رابردوو، وەزارەتی دارایی ھەرێم رایگەیاند، بڕیاردراوە مووچەی پێنج مانگی دیکەی ئەمساڵ پاشەکەوت بکرێت و ئەو مووچەیەی بڕیارە دابەشبکرێت مووچەی مانگی نۆیە.


AM:08:24:15/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 12264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت