به‌هۆی كۆرۆناوه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له پاریس راگه‌یه‌ندرا
دیمەنێک لە پاریس
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی شه‌وانه‌ی له پاریسی پایته‌خت و چه‌ند شارێكی دیكه راگه‌یاند.
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه به‌هۆی زیادبونی ژماره‌ی توشبوان به كۆرۆنا و بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه، له رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوه‌وه بۆ ماوه‌ی چوار هه‌فته قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راده‌گه‌یه‌نرێت.
وتیشی كه له كاتژمێر 9ی شه‌و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ شه‌وانه ده‌ستپێده‌كات و تا كاتژمێر شه‌شی سه‌رله‌به‌یانی بۆ ماوه‌ی چوار هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌نزیكه‌یی رۆژانه زیاتر له هه‌زار كه‌س له فه‌ره‌نسا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا 9 هه‌زار و 100 كه‌س له‌ژێر چاره‌سه‌ردان.
PM:10:08:14/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت