سه‌رۆك وه‌زیران خرایه‌سه‌ر به‌رگی گۆڤارێك
وێستگه نیوزـ
وێنه‌ی سانا مارین، خانمه سه‌رۆك وه‌زیرانی فینلاند خرایه‌سه‌ر به‌رگی گۆڤارێكی تایبه‌ت به فاشیۆن و ئه‌وه‌ش مشتومڕی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروست كرد.
گۆڤاری (ترێندی) تایبه‌ت به فاشیۆن له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوودا وێنه‌ی سانا مارینی خسته سه‌ر به‌رگی گۆڤاره‌كه‌ی و له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بڵاویكرده‌وه.
وێنه‌ی سه‌ر به‌رگی گۆڤاره‌كه ره‌خنه‌ی لێ نه‌گیرا، به‌ڵام ئه‌و وێنه‌یه بووه مایه‌ی مشت‌ومڕ كه له هه‌ژماره‌كه بڵاوكرابوه‌وه و تیایدا خانمه سه‌رۆك وه‌زیران به چاكه‌تێكی یه‌خه كراوه‌وه وێنه‌ی گرتوه كه به‌شێك له جه‌سته‌ی دیاره و ئه‌مه‌ش به‌لای هه‌وادارانی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه وێنه‌یه‌كی گونجاو نه‌بووه بۆ كه‌سێك كه له‌و پۆسته سیاسییه باڵایه‌دا بێت.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌خنانه‌شدا كه له خانمه سه‌رۆك وه‌زیران گیرا، زۆرێكی دیكه پشتیوانی‌یان لێ‌كرد و وێنه‌كانی خۆیان به هه‌مان شێوه و به چاكه‌تی یه‌خه كراوه دانایه‌وه.
PM:07:42:14/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 9588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت