تره‌مپ: به‌ خواردنی ده‌رمانێك بۆ كۆرۆنا هه‌ستم كرد سوپه‌رمانم


وێستگه‌ نیوزـ

دۆناڵد تره‌مپ جارێكی دیكه‌ چوه‌وه‌ ناو هه‌وادارنی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مریكا و باسی ئه‌وكاته‌ی بۆ كردن كه‌ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌، تره‌مپ وتی به‌ خواردنی ده‌رمانێك ئه‌وه‌نده‌ باری ته‌ندروستیی باش بووه‌ كه‌ هه‌ستی كردوه‌ سوپه‌رمانه‌.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ ولایه‌تی پنسلڤانیا له‌گه‌ڵ هه‌وادارانی خۆی كۆبوه‌وه‌ و پێی وتن:له‌كاتی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له‌دوای توشبونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌رمانێكی خواردوه‌ و دواتر هه‌ستی به‌ باشییه‌كی زۆر كردوه‌ و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "بووم به‌ سوپه‌رمان".

سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ ئاماده‌بووانی راگه‌یاند كه‌ پزیشكه‌كان پێیان وتووه‌ كه‌ به‌رگری په‌یدا كردووه‌ و پێی وتن" ئێستا ده‌توانم له‌سه‌ر سته‌یج دابه‌زم و ماچی هه‌مووتان بكه‌م به‌ ژن و پیاوه‌وه‌".

له‌ ماوه‌ی رابردوودا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا توشبونی خۆی و میلانیای هاوسه‌ری به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند و تره‌مپ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی گواسترایه‌وه‌، دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر تره‌مپ و هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشت.


PM:07:26:14/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 2408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت