ئه‌ردۆگان داوا له مستەفا کازمی ده‌كات سه‌ردانی توركیا بكات
وێستگه نیوز-
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رنامه‌یه‌كی بۆ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ناردووه و داوای لێده‌كات سه‌ردانی توركیا بكات.
نوسینگەی رۆژنامه‌وانی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگه‌یاند، ئەمڕۆ چوارشەممە مستەفا کازمی پێشوازی لە فاتح یەڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە عیراق کردووە و هەردولوا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی ئەو پەیوەندیانە کردووە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاماژه به‌وه‌شكراوه، باڵیۆزی تورکیا نامەیەکی رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیای رادەستی کازمی کردووە کە لە نامەکەدا ئەردۆگان داوای لەسەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە سەردانی تورکیا بکات.
PM:05:51:14/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت