نرخی نهوت له بازاڕهكانی جیهان
وێستگه نیوز ـ
ئهمڕۆ چوارشهممه 14ی تشرینی یهكهمی 2020، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 42 دۆلار و 30 سهنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 40 دۆلار و5 سهنت دەفرۆشرێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابوورییەکان، لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 10٪ و نەوتی خاوی ئەمریکیش بە رێژەی 13٪ بەرزبووەتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت 20ی نیسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.
هاوکات، لە مانگی ئازاردا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی 2002 تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
AM:08:18:14/10/2020
ئهم بابهته 1472
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت