ئیئتلافی فه‌تح: به‌ڵێنه‌كانی كازمی بۆ چاكسازی ته‌نها قسه‌یه
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێكی ئیئتلافی فه‌تح كه هادی عامری سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات جه‌خت ده‌كاته‌وه كه به‌رنامه چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق ته‌نها به‌ڵێنه و ده‌ڵێت كه "چاكسازی به ده‌م ناكرێت".
وه‌لید سه‌هلانی، په‌رله‌مانتاری ئیئتلافی فه‌تح، وتی به‌هۆی نه‌بونی متمانه له‌نێوان هاوڵاتیان و حكومه‌تدا كه‌س باوه‌ڕ به به‌رنامه‌ی چاكسازیی ئابوریی مه‌سته‌فا كازمی ناكات، وتیشی حكومه‌ت له ئاست جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی خه‌ڵكدا نییه.
وتیشی به‌رنامه چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌تی به‌غدا، ته‌نها به‌ڵێنه و پێی وایه كه "چاكسازی به قسه و به‌ڵێن ناكرێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌رنامه‌ی چاكسازیی حكومه‌تی عیراق له بواری دارایی و ئابوری ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه و ده‌گۆی ئه‌وه‌ی تێدایه كه حكومه‌ت ده‌ستكاریی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات.
PM:07:37:13/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1972
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت