دەوڵەتێکی ئەوروپا زیاتر لە 27 هەزار توشبوی کۆرۆنا تۆماردەکات
لەسەر ئاستی ئەوروپا ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە ئیسپانیا بەرزترین رێژەیە
وێستگەنیوز-
دەسەڵاتدارانی تەندروستی ئیسپانیا رایانگەیاند، لەماوەی چوار رۆژی رابردودا 27 هەزار و 856 توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون، کۆی گشتی توشبوانیش بۆ زیاتر لە 888 هەزار کەس بەرزبوەوە.
دەسەڵاتدارانی تەندروستی ئیسپانیا ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەشکردوە، لەرۆژی هەینی رابردوەوە 27 هەزار و 856 توشبوی کۆرۆنا لەسەرانسەری وڵاتدا تۆمارکراون و کۆی گشتی توشبوانیش گەیشتە 888 هەزار و 968 کەس.
لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپا ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە ئیسپانیا بەرزترین رێژەیە و تا ئەمڕۆ 33 هەزار و 124 کەس بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە.
PM:09:02:12/10/2020
ئهم بابهته 3244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت