به‌ڤیدیۆ..له میسر به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه له هاوڵاتییه‌كی میسری درا
وێستگه نیوزـ
هاوڵاتیانی میسر له روداوه‌كانی ناو گرته‌یه‌كی ڤیدۆیی زۆر توڕه‌بوون كه بینیان هاونیشتمانییه‌كی خۆیان له ئوردن به توندی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه لێی ده‌درێت.
چه‌ند تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی گرته ڤیدۆییه‌كه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه و رایانگه‌یاندوه كه روداوه‌كه له شاری كه‌ره‌ك-ی ئوردن رویداوه و تیایدا چه‌ند كه‌سێك به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه به چه‌قۆ و ئامێری گه‌وره له هاوڵاتییه‌كی میسری ده‌ده‌ن.
میسرییه‌كان داوای مافی ئه‌و هاونیشتمانییه‌یان ده‌كه‌ن و هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندنیش كه ڤیدیۆكه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه ده‌ڵێن له راستی و دروستیی ڤیدیۆكه دڵنیا نین.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه هاوڵاتیانی میسری و ره‌وه‌ندی ئه‌و وڵاته له وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌ب هێرشیان ده‌كرێته‌سه‌ر، پێشتریش له كوه‌یت سوكایه‌تییه‌كی زۆر به هاوڵاتییه‌كی میسری كرا و دواتریش له روداوێكی دیكه‌دا میسرییه‌ك هێرشی كرده سه‌ر كوه‌یتییه‌ك و به توندی لێی دا.
PM:07:52:12/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت