لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری: هێزه‌كانی توركیا مه‌ترسییان له‌سه‌ر هه‌موو عیراق دروستكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عیراق بنكه و باره‌گاكانی سوپای توركیا له خاكی هه‌رێمی كوردستاندا به مه‌ترسیدار ده‌زانێت و پێی وایه ئه‌و هێزانه مه‌ترسیی بۆسه‌ر هه‌موو عیراق هه‌یه.
كه‌ریم محه‌مه‌داوی، ئه‌ندام له لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عیراق به سایتی توده‌ی نیوز-ی وت "بونی سه‌ربازیی توركیا له باكوری وڵات، مه‌ترسییه له‌سه‌ر ئاسایشی هه‌موو عیراق و ده‌بێت حكومه‌ت په‌له بكات له كردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزانه به‌هه‌ر جۆرێك بێت".
وتیشی "ناكرێت له‌ئاست بونی ئه‌و هێزانه حكومه‌تی به‌غدا بێده‌نگ بێت، چونكه بونی ئه‌و هێ.انه نا شه‌رعییه و پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكی عیراقه".
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مان پێی وایه كه توركیا زیاتر و گه‌وره‌تر په‌ل بۆ ناو خاكی عیراق ده‌كێشێت و بۆیه نابێت بێده‌نگیی لێ بكرێت و په‌نا بۆ كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ببرێت.
PM:05:49:12/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت