گروپێکی نامۆ ترس و دڵه‌ڕاوكێی له ئه‌فریقا بڵاوکردوەته‌وه
ناوچەیەکی مۆزەمبیق
وێستگه نیوزـ
ماوه‌ی سێ ساڵه گروپێکی توندڕه‌و له مۆزه‌مبیق له كیشوه‌ری ئه‌فریقا سه‌ریهه‌ڵداوه كه ترس و دڵه‌ڕاوكێیان بڵاوكردوه‌ته‌وه، كه‌ناڵی حوڕه ده‌ڵێت كه ئه‌و گروپه مه‌ی خۆرن و له هه‌مانكاتیشدا به‌یعه‌تیان به رێكخراوی داعش داوه.
گروپه‌كه له‌ناوخۆی مۆزه‌مبیق به "گه‌نجان" ناسراوه، به‌ڵام زۆر ته‌مومژاوییه و سه‌ركرده‌كانی ناناسرێن، تائێستاش بوونه‌ته‌هۆی كوشتنی دوو هه‌زار كه‌س و ئاواره‌بوونی 310 هه‌زار كه‌سی دیكه به‌تایبه‌ت له شاری كابۆ دیلگادۆ-ی نزیك ته‌نزانیا و ته‌مه‌نی گروپه‌كه‌ش ئه‌مساڵ ده‌بێت به چوار ساڵ.
ساڵی رابردوو گروپه توندڕه‌وه‌كه‌ی گه‌نجانی مۆزه‌مبیق به‌یعه‌تیان به رێكخراوی داعش دا و سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێن كه گروپه‌كه په‌یڕه‌وی "ئیسلامێكی جیاواز" ده‌كات، به‌وپێیه‌ی ئه‌وان به شه‌ڕواڵی كورت و به‌بێ دانانی پێڵاوه‌كانیان ده‌چنه مزگه‌وته‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتیش كحول و (مه‌ی)یش ده‌خۆنه‌وه.
ئیریك مۆرییه گۆنۆ، مامۆستای مێژووی ئه‌فریقا له زانكۆی بلفاست له‌باره‌یانه‌وه ده‌ڵێت كه سه‌ره‌تا گروپه‌كه له‌ژێر ناوی "ئه‌نسار سوننه" دامه‌زران و په‌یڕه‌وێكی توندیان هه‌بوو، پاشان ناوچه‌یه‌كیان داگیركرد كه ده‌وڵه‌مه‌نده به غاز و به‌هۆی داگیركردنی ناوچه‌كه‌وه كه‌س له‌و وڵاته خێرێكی له‌و سه‌رچاوه‌ی وزه‌یه نه‌بینی.
له ساڵانی رابردوودا گروپه‌كه، چه‌كداره‌كانی خۆی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا پیشاندا و خواستی خۆی بۆ دامه‌زراندنی خه‌لافه‌ت ده‌ربڕی، به‌ڵام هێشتا سه‌ركرده‌كه‌یان نه‌ناسراوه، هه‌ندێك سه‌رچاوه ده‌ڵێن كه كه‌سێك به‌ناوی عه‌بدوڵا لیكۆنگا، سه‌ركرده‌ی گروپه‌كه‌یه و نابراو چوه‌ته كۆنگۆی دیموكراتی بۆ فێربوونی شێوازی جه‌نگ و شه‌ڕكردن، پۆلیسی مۆزه‌مبیقیش ده‌ڵێت كه ناوی شه‌ش كه‌سیان له‌لایه كه سه‌ركرده‌ی گروپه‌كه‌ن و ئه‌و عه‌بدوڵا ناوه‌ی تێدا نییه.
PM:11:46:11/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 6408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت