سی ئێن ئێن: خه‌ریكه سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌گاته بنبه‌ست
وێستگه نیوزـ
له ئه‌نجامی تێكچونی دۆخی ئابوری و په‌راوێزی نێوده‌وڵه‌تی كه توركیا به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانییه‌وه به‌سه‌ر خۆیدا هێناوه، تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن له راپۆرتێكدا ده‌ڵێت كه خه‌ریكه سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌گاته بنبه‌ست.
تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن له راپۆرته‌كه‌یدا باسی له‌وه كردوه كه له‌ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌نگاوی باشی نا بۆ پته‌وكردنی پێگه‌ی وڵاته‌كه‌ی له جیهاندا، نزیكیش بوو له‌وه‌ی خواسته‌كانی به‌دی بهێنێت به‌تایبه‌ت له ساڵانی سه‌ره‌تای به‌هاری عه‌ره‌بی و هاوپه‌یمانی زۆری بۆخۆی په‌یدا كرد.
ده‌شڵێت به‌ڵام ئێستا هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌ردۆغان بۆ قه‌ته‌ر و سۆمار و حكومه‌تی ویفاقی لیبیا كه‌مبووه‌ته‌وه و زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی و ئه‌وروپا و میسر و ئیمارات و فه‌ره‌نسا و یۆنان و قوبرس له‌دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه.
تۆڕی سی ئێن ئێن ده‌ڵێت كه له‌وانه‌یه بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا و خراپتربونی باری ئابوری، زیاتر توركیا و ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ته‌نیا بكه‌ن و په‌راوێزی بخه‌ن.
PM:11:14:11/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 5632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت