داوا ده‌كرێت هه‌ڵه‌بجه‌ بكرێت به‌ بازنه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردن


وێستگه‌ نیوز-
ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنە جیا جیاکانی پەرلەمانی کوردستان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکانی عیراق داوایەک ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکەن رایده‌گه‌یه‌نن، هەڵەبجە وەک پارێزگایەکی‌ سەربەخۆ ئەژماربکەنەوە و بیکەنە خاوەن بازنەیەکی‌ هەڵبژاردنی‌ سەربەخۆی‌ خۆی‌.

لە یاداشتێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2020 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، 51 پەرلەمانتاری کوردستان ڕایانگەیاندووە، لە یاسای هەڵبژاردنەکاندا پارێزگای هەڵەبجە وەک بازنەی سەربەخۆ ناوی نەهێندراوە و ئەوەش دیسانەوە کێشەیەکی گەورە بۆ کورد دروست دەکات لە هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوودا.

یاداشته‌كه‌ ئاراسته‌ی‌ فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان كراوه ‌ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن ، لەدانیشتنی ڕۆژی 10ی تشرینی یەکەمدا دەنگتاندا لەسەر پاشکۆی‌ پێشنیاری‌ لیژنەی یاسایی تایبەت بە دابەشکردنی‌ بازنەی‌ هەڵبژاردنەکان لەسەرجەم پارێزگاکانی‌ عیراق بەپێی‌ کۆتای‌ ئافرەتان.

لە یاداشتەکەیاندا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: "پەرلەمانی کوردستانیش لە دانیشتنی‌ نائاسایی ژمارە (2) رۆژی‌ 5ی 2ی2015 هەڵەبجەی‌ وەک پارێزگا ناساندوە و یاسای‌ ژمارە(1)ی‌ ساڵی‌ (2015 )ی‌ دەرکردووە و یاسای‌ ئیدارەی‌ پارێزگای‌ هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان_عێراق".

ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ داواش ده‌كه‌ن، لەبەرئەوە ئه‌وان ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران لە پەرلەمانی‌ کوردستان داوا لە  دەکەین کە هەمواری‌ ئەو پێشنیازەی‌ ڕۆژی‌ 10تشرینی یەكەم بکەنەوە و ئەو مافە دەستوری‌ و یاساییە بگەرێننەوە و هەڵەبجەش وەک پارێزگایەکی‌ سەربەخۆ ئەژماربکەنەوە و بیکەنە خاوەن بازنەیەکی‌ هەڵبژاردنی‌ سەربەخۆی‌ خۆی‌.

ناوی ئەو پەرلەمانتارانەی یاداشتەکەیان واژوو کردووە:
لیستی ناوی‌ پەرلەمانتاران:-
ئومێد خۆشناو : فراکسیۆنی‌ پارتی‌
زیاد جەبار : فراکسیۆنی‌ یەکێتی‌
گوڵستان سعید : فراکسیۆنی‌ گۆران
شێرکۆ جەودەت :فراکسیۆنی‌ یەکگرتوو
جەنان جەبار :فراکسیۆنی‌ مەسیحی
لیزا فەلەکەدین کاکەیی :فراکسیۆنی‌ پارتی‌
سەرچنار ئەحمەد: فراکسیۆنی‌ یەکگرتوو
سەرکۆ ئازاد گڵاڵی:فراکسیۆنی یەکێتی
مەلا هەورامان گەچێنەیی:فراکسیۆنی کۆمەڵ
جەلال محمد:فراکسیۆنی گۆڕان
ڕۆژان سلیڤانەیی:فراکسیۆنی پارتی
شادی‌ نەوزاد: پەرلەمانتاری‌ سەربەخۆ
لوقمان حمد حاجی‌:فراکسیۆنی یەکێتی
هەلز بۆتانی:فراکسیۆنی یەکگرتوو
راهی رەهبەر ئیبراهیم:فراکسیۆنی یەکێتی
شاخەوان رەئوف بەگ:فراکسیۆنی گۆڕان
ئیسماعیل سگێری: فراکسیۆنی یەکگرتوو
گولیزار رەشید سندی‌:فراکسیۆنی پارتی
فەیسەڵ عەباس عەوڵا:فراکسیۆنی یەکێتی
روپاک ئەحمەد وەرتی:فراکسیۆنی کۆمەڵ
رزگار شەهید محمد فراکسیۆنی گۆڕان
زێدان برادۆستی: فراکسیۆنی پارتی
رۆژان شەهید حەمە رەش:فراکسیۆنی یەکێتی
زانا مەلا خالد:فراکسیۆنی پارتی
شیرین ئەمین:فراکسیۆنی گۆڕان
عەباس فەتاح:فراکسیۆنی یەکێتی
شوان زراری‌:فراکسیۆنی پارتی
سەلمە فاتح:فراکسیۆنی یەکێتی
حیکمەت گەودا: فراکسیۆنی پارتی
مەلا ناسر:فراکسیۆنی یەکێتی
هێرش فەقێ حەسەن:فراکسیۆنی یەکێتی
بەڵێن ئیسماعیل:فراکسیۆنی گۆڕان
گۆران عومەر : فراکسیۆنی گۆڕان
هیمدات سەباح بیلال:فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی
ابوبکر هەڵەدنی:فراکسیۆنی یەکگرتوو
: محی‌ الدین حسن:فراکسیۆنی ئازادی
بدریە ئیسماعیل:فراکسیۆنی کۆمەڵ
ئەرشەد لۆلانی:فراکسیۆنی پارتی
کاروان گەزنەیی فراکسیۆنی یەکێتی
جەمال هەروتی فراکسیۆنی یەکێتی
سەعیدهەرکی فراکسیۆنی پارتی
زکری زێباری فراکسیۆنی یەکێتی
ڕێڤینگ هروری فراکسیۆنی پارتی
محەمەد سەعدەدین:پارتی گەشەپێدانی تورکمانی
سەباح زێباری:فراکسیۆنی پارتی
ئاشنا عەبدوڵا:فراکسیۆنی گۆڕان
بەختیار موسلمین:فراکسیۆنی پارتی
سارا چاوشلی:گەشەپێدانی تورکمانی
گەلاوێژ سیان: فراکسیۆنی پارتی
پێشەوا هەورامانی:فراکسیۆنی پارتی


PM:06:00:11/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو