په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی راگرت
وێستگه نیوز-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و توشبوونی بەشێک لە فەرمانبەرانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی، بڕیاردرا دەستپێکردنەوەی دەوام تاوەکو 11ی ئەم مانگە رابگیرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4ی ترشینی یه‌كه‌می 2020، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای هەڵەبجە راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاویكردۆته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەڵەبجە بەگشتی و دوای توشبوونی بەشێکی فەرمانبەرانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە بڕیاردرا دەستپێکردنەوەی دەوام رابگیرێت.
رونیشكراوه‌ته‌وه، بڕیارەکەش دوای ئەوە هات، کە بۆ پاراستنی ئەو کەسانەی بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانیان ڕۆژانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دەکەن، پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی وەزیری پەروەردە و پارێزگاری هەڵەبجە بڕیاریانداوە بە ڕاگرتنی دەوام تا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتو بەرواری 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2020.
PM:05:03:04/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت