بۆ دۆزینه‌وه‌ی جانتاكه‌ی كه مادده‌ی هۆشبه‌ری تێدا بوو، داوای هاوكاریی له پۆلیس كرد
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
هاوڵاتییه‌كی سنیگالی له وێستگه‌یه‌كی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئیتالیا جانتای گهشتكردنهكهی لێ ونبوو، بۆ دۆزینه‌وه‌ی داوای هاوكاریی له پۆلیس كرد، جانتاكه دوای پشكنین بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ری تێدا دۆزرایه‌وه.
هاوڵاتییه سنیگالییهكه ته‌مه‌نی 27 ساڵه و جانتاكه‌ی له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری تیبۆرتینا له رۆمای پایته‌خت لێ ونببوو، گه‌نجه‌كه هانای بۆ پۆلیسی وێستگه‌كه برد، كه جانتاكه دۆزرایه‌وه، له‌بری دڵخۆشی، كاره‌سات به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌یدا هات.
پۆلیسی وێستگه‌كه پێش ئه‌وه‌ی جانتاكه راده‌ست گه‌نجه سنیگالییهكه بكاته‌وه، ناواخنه‌كه‌ی پشكی و 500 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ری ماریوانا و 100 ده‌نكه حه‌بی له جۆری ریفۆرتیل تێدا دۆزییه‌وه كه حه‌بێكی هێوركه‌ره‌وه‌یه و كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر هۆشبردنی مرۆڤ هه‌یه.
AM:10:11:03/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 6076
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت