سیستمی پاتریۆتی ئه‌مریكا هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێری پوچه‌ڵكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عیراق، هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر به سیستمی به‌رگریی دژه ئاسمانیی ئه‌مریكا (پاتریۆت) پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه كه نه‌یویستوه ناوی ئاشكرا بكرێت به سایته عیراقییه‌كانی راگه‌یاندوه كه سیستمی پاتریۆتی ئه‌مریكا پێنج موشه‌كی له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر دوورخستوه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه دووان له‌و موشه‌كانه بۆ ناوچه‌یه‌كی نزیك له بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكا و سیانی دیكه‌شیان بۆ نزیك له باره‌گای حزبی دیموكراتی ئێران دوورخراونه‌ته‌وه و سیستمه‌كه رێگه‌ی نه‌داوه موشه‌كه‌كان بگه‌نه ئامانجه‌كانیان.
ئەمشەو چەند مووشەكێك لە نزیك هێزی هاوپەیمانان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر كەوتونەتەخوارەوە، بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەیەكی تایبەت بەوێستگە نیوز، ئەو دەنگە بەهێزەی لەنزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بیسترا، دوو موشەك بووە لەدەڤەری خازر لەچیای زەرتك لەسنوری ناحیەی باشیكی سەر پارێزگای موسڵ ئاڕاستەی بنكەی هاوپەیمانان لەشاری هەولێر كراوە.
لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەیەك لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی داعش بەرووداوی راگەیاندووە، هێرشەكە كراوە، بەڵام تاوەكو ئێستا سەرچاوەی هێرشەكە دیار نییە، بەڵام داوایان لە هێزەكانیان كردووە لە ئامادەباشیدابن و خۆیان بپارێزن.
ھەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن ئاراستەی موشەکەکان لە خازرەوەیە بۆ ھەولێر بووەو بەپێ زانیاریەکان لەدوای هێرشە موشەکییەکەش، دوو ھەڵیکۆپتەری ئەمریکی بەسەر شوێنی ھەڵدانی موشەکەکان لە خازر (نزیک چیایی زەرتک) دەستیان بە سوڕانەوە کردوە.
بیستی ئەو دەنگە گەورە لەشاری هەولێر لەكاتێكدایە، لەم هەفتەیەدا چەند جارێك باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لەشاری بەغدا كرایە ئامانج، ئەمەریكاش بڕیاریداوە باڵیۆزخانەكەی دابخات.
PM:10:04:30/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 5652
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت