كه‌ركوك..ته‌رمی گه‌نجێك له‌ زێی پردێ دا دۆزرایه‌وه‌

‌زێی پردێ

وێستگه‌ نیوزـ

ته‌رمی گەنجێک بە خنکاوی لەناو زێی پردێ دا له‌ شاری كه‌ركوك دۆزرایه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی، گەنجەکە کاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە زێی پردێ بە خنکاوی دۆزراوەتەوە و تا ئێستا ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نییه‌ و ناشزانرێت یاخود کەسوکاری کێیە.

دوای دۆزینه‌وه‌ی تەرمی گەنجەکە لەلایەن پۆلیسی پردێ-وە، ته‌رمه‌كه‌ رەوانەی پزیشکی دادوەریی کەرکوک کرا.


PM:09:36:30/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 1112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو