بەوێنە.. میدیاكارێكی دیاری كوردستان بە كۆرۆنا گیانی لە دەستدا


وێستگەنیوز- رەڤەند گوھەرزی

ئەمشەو میدیاكارێكی دیاری كوردستان بەھۆی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەكی شاری ھەولێر گیانی لە دەستدا.

ڤیان عەباس، بەرپرسی لقی دهۆكی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بەوێستگەنیوزی راگەیاند، ئەمشەو میدیاكاری دیاری دەڤەری بادینان و كوردستان (كامیران مەرعی) بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لە دەستدا، كامیران ئەندامی كارایی سەندیكای رۆژنامەنووسان بووە و لە ساڵی ١٩٩٨ ھاتووەتە ناو بواری راگەیاندن و لەوكاتە لە كەناڵی كوردستان تیڤی بەرنامەیەكی ھەبووە".

ناوبراو ئاماژە بەوەشكرد، مەرعی دەرچووی پەیمانگای ھۆنەوە جوانەكان بووە لە بەشی شانۆ و فەرمانبەری بەرێوەبەرایەتی گشتی روشنبیری و ھۆنەری دھۆك بووە و  لەم دواییەدا گەلێك پرۆژەی خێرخوازی ئەنجامدران و ئامادەكاریشی دەكرد بۆ پێشكێشكردنی بەرنامەیەكی نوێ لە كوردستان تیڤی.


PM:09:23:30/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 4396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو