دوو پەرلەمانتاری گۆڕان: لەئیبراهیم خەلیل دەستبەسەر زیاتر لە 12 كیلۆ ئاڵتوندا گیراوە


وێستگە نیوز-

دوو پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنن، لەدەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل دەستبەسەر 12 كیلۆ و نیو ئاڵتوندا گیراوە و جەختیش دەكەنەوە كە دەبێت ئەو دۆسیەیە رەوانەی دادگا بكرێت.

دابان محەمەد و ئاشنا عەبدوڵا، پەرلەمانتارانی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان رایانگەیاندووە، بێ جیاوازی و بە دەیان ڕێگای جیاواز، گەندەڵی و كاری قاچاخی لە سەرجەم دەروازەكان بەردەوامە، لەدەروازەی ئیبراھیم خەلیل دەستبەسەر 12 كیلۆ و نیو ئاڵتوندا گیراوە كە ھەوڵدراوە بەڕێگەی قاچاخ ببرێتە دەرەوەی ھەرێم- توركیا.

ئەو پەرلەمانتارە وتویانە "ئاڵتونەكان ھی كۆمپانیای نورتاشە سزاكەی زیاتر لە ١ ملیۆن دۆلارە، دەستێوەردان و ھەوڵێكی زۆر ھەیە لەلایەن بەرپرسانی حزبیەوە بۆ پەردەپۆشكردنی ئەم دۆسیەیە، لێرەوە بەرپرسانی باڵای گومرگی ھەرێم و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان ئاگادار دەكەینەوە، پێویستە ئەم كەیسە رەوانەی دادگای لێكۆڵینەوە و گومرگی بكرێت، دۆسیەكە رێكاری یاسایی خۆی وەربگرێت، بەپێچەوانەوە ھەمو ئەو كەس و لایەنانە بەرپرس دەبن كە ناو و زانیاری تەواویان لامانە".

دابان محەمەد و ئاشنا عەبدوڵا ئاماژەیان بەوەكردووە، یەكەمجار نییە و پێشتر لەڕێگەی دەستكاریكردن و گۆڕینی كۆنوسەكانەوە، چەندین كاری نایاسایی لەم جۆرە لەدەروازەی ئیبراھیم خەلیل كراوە و دەكرێت، لە سەرجەم دەروازەكانیش بێ جیاوازی كاری گەندەڵی و قاچاخی بەردەوامە.


PM:08:22:30/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 6012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو