حکومەتی عێراق پارەی بۆ مووچە دابینکرد


وێستگه‌ نیوز- 
حكومه‌تی‌ عیراق بڕی‌ یه‌ك ترلیۆن دیناری‌ دابینكرد بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی‌ عیراق، وا بڕیاریشه‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ ئاینده‌دا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ بكرێت.  

میدیا كانی‌ عیراق له‌ زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ عیراقه‌وه‌ رایانگه‌یاند، له‌ رێگه‌ی‌ قه‌رزكردنی‌ یه‌ك ترلیۆن دینار و داهاتی‌ نه‌وت و داهاته‌كانی‌ ناوخۆوه‌ تیوانیانه‌ پاره‌ی‌ پێویست بۆ موچه‌ی‌ مانگی‌ ئه‌یلولی‌ سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانی‌ عیراق  دابین بكه‌ن.

هه‌ر به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ میدیا عیراقیه‌كان به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ناوی‌ ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ ئاشكرابكرێت ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ قه‌رزه‌كه‌ی‌ له‌ ناوخۆی‌ وڵات و له‌ رێگه‌ی‌ یه‌كێك له‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ سه‌ر به‌ده‌وڵه‌ته‌وه‌ دابینكردووه‌ و بڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ داهاتوودا ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان بكات. 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ماوه‌ی‌ 45 رۆژه‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی‌ عیراق دوا كه‌وتووه‌. 

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 30ی‌ ئه‌یلولی‌ 2020، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای‌ له‌ حكومه‌تی فیدراڵی عیراق كرد به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكات.


PM:07:50:30/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 14696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو