گه‌شتی ئاسمانی نێوان سلێمانی و ئه‌سته‌نبووڵ دهستپێدەکاتەوە
لە پەیجی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی وەرگیراوە
وێستگه نیوز ـ
گه‌شتی فڕۆكه‌وانی نێوان سلێمانی و ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ستپێده‌كاته‌وه، كه به‌هۆی رێكاره‌كانی كۆرۆناوه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو راگیرابوون.
به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بڵاویكردوه‌ته‌وه، رۆژی پێنجشه‌ممه 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، له ئه‌سته‌نبوڵه‌وه گه‌شت بۆ سلێمانی ده‌كرێت.
سەرەتای مانگی ئازاری ئەمساڵ له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا، گه‌شته‌كانی نێوان ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عیراق راگیران.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ش ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عیراق رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه گه‌شته ئاسمانیه‌كانی نێوان عیراق و توركیا تا 1-10-2020 رابگیرێت.
به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گه‌شتی فڕۆكه‌وانی نێوان زۆربه‌ی وڵاتان راگیران، هه‌رچه‌نده په‌تاكه هێشتا له بڵاوبونه‌وه‌دایه به‌ڵام به‌شێك له وڵاتان گه‌شته‌كانیان ده‌ستپێكردوه‌ته‌وه.
PM:06:31:30/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت