یەكێتی شوێنی پێشووی مەلا بەختیاری پڕكردەوە

‌مەلا بەختیار و رەفعەت عەبدوڵا

وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەشوێنی مەلا بەختیار، بەرپرسی پێشووی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، رەفعەت عەبدوڵای هەڵبژارد.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەمەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەوێستگە نیوزی راگەیاند، نزیكەی مانگێكە رەفعەت عەبدوڵا وەك بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە، ئەوەش پۆست نییە، بەڵكو خۆی هەر ئەندامی دەستەی كارگێڕە و ئەوانیش پێنج كەسن، بەپێی سیستەمیش دەبوایە كەسێك هەبێت بڕیار بڕیاری كۆبوونەوە بدات و كاروبارەكان رێك بخات، بۆیە رەفعەت عەبدوڵا هەڵبژێردراوە.

پێشتر مەلا بەختیار، بۆ ماوەی چەند ساڵێك، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بوو تا كۆنگرەی چوارەم، لەدوای كۆنگرەوە بۆتە ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی. 


PM:12:48:30/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 8692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت