كارمه‌ندێكی ته‌ندروستیی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
شادمان ئه‌كره‌م
وێستگه نیوزـ
دوای توشبونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مڕۆ سێشەممە كارمه‌ندێكی ته‌ندروستیی كرده پزیشكییه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕی گیانی له‌ده‌ستدا.
لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی (شادمان ئه‌كره‌م) كارمه‌ندی ته‌ندروستیی کردە پزیشکیەکانی لە دەڤەری ڕاپەرین راپه‌ڕین بڵاوكرده‌وه كه به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه.
د.سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی پرسه‌نامه‌ی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو كردوه و راگه‌یاندوه كه ناوبراو "خزمەتی زۆر و بەرچاوی نەخۆش و هاوڵاتیانی ئەم دەڤەرەی کردوە."
تائێستا له هه‌رێمی كوردستان هه‌زار و 725 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، ژماره‌ی توشبوانیش بۆ 47 هه‌زار و 137 كه‌س زیادی كردوه و له‌و ژماره‌یه‌ش 30 هه‌زار و 175 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه.
PM:10:28:29/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت