سێ ئه‌ندامی سوپای پاسداران له‌ناو ئێران‌دا كوژران
وێنە..ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
له ناوچه‌ی سیستان و بلوجستان-ی باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئێران هێرشكرایهسهر سوپای پاسداران و سێ چه‌كداری ئه‌و سوپایه كوژران.
ئاژانسی میهر-ی ئێران بڵاویكرده‌وه كه له‌ناوچه‌ی ناوبراو له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراووه هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر دوو ئۆتۆمبیلی سوپای پاسداران و سێ چه‌كداری سوپاكه‌یان كوشتوه.
به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسداران رایگه‌یاند هێرشه‌كه له‌كاتژمێر 4ی ئه‌مڕۆ به كاتی ناوخۆیی ئێران ئه‌نجامدراوه و چه‌كداره‌كان له ئۆتۆمبیلێكی جۆری بیجۆوه ته‌قه‌یان له چه‌كدارانی پاسداران كردوه.
ئاشكراشیكردوه كه جگه‌له كوژرانی ئه‌و سێ چه‌كداره‌ی سوپای پاسداران كه‌سێكی دیكه له هێرشه‌كه‌دا بریندار بووه.
PM:09:40:29/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت