پارێزگاری سلێمانی ئاشكرایكرد كه ئێستادا حکومەتی هەرێم پارەی دابەشکردنی موچەی مانگی نیسانی فهرمانبهرانی ئامادهكردوهو چاوەڕوانی 320 ملیار دینارەکەی بهغدا بۆ دهستكردن به دابهشكردنی موچه دهكهن.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە بهرنامهی تاوتوێی كهناڵی ئێن ئاڕ تی دا رایگەیاند، ئێستا پارەی موچەی هەرێم بۆ دابەشکردن ئامادەیە، بەڵام چاوەڕوانی 320 ملیار دینارەکەی حکومەتی ناوەندی دەکەن. دەشڵێت، "مەترسییەکە لەوەدایە گەر دابەشی بکەیت و پارەکەی بەغدا نەنێردرێت ئەوا کێشە دروستدەبێت و بەشێک لە فەرمانبەران موچە وەردەگرن و بەشێکی دیکەیان وەریناگرن".
لەبارەی چۆنێتی دەوامی ئەمساڵیشەوە، پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەکرد، "دەبێت خوێندکاران بگەڕێنەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن لە خوێندنگاکاندا درێژە بە وانەکانیان بدەن." دەشڵێت، "سیستمی خوێندنی ئۆنلاین لە هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو نابێت چونکە ئامادەکاری پێویستی بۆ نەکراوە".
بهوتهی پارێزگاری سلێمانی "هێشتا وەزارەتی پەروەردە بڕیاری نەداوە خوێندنی ئۆنلاین جێبەجێبکرێت و لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە و لە توانای حکومەتی هەرێمدا نییە خوێندنی ئەمساڵ بە سیستمی ئۆنلاین پەیڕەوبکرێت".
لەبارەی پارەی گەنمی جوتیارانیشەوە د..ههڤاڵ ئهبوبهكر وتی، بەغدا بە یەک گوژمە ناتوانێت تەواوی پارەی گەنمی جوتیاران بدات و مستەفا کازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێی راگەیاندوون، کە بە سێ قۆناغ ئەو بڕە پارەیە دەنێرن.
PM:09:04:29/09/2020
ئهم بابهته 2772
جار خوێنراوهتهوه