مەسرور بارزانی 20 ملیار دیناری بۆ رێگەی كەلار- سلێمانی تەرخانكرد

‌مەسرور بارزانی

وێستگە نیوز-

مەسرور بارزانی بڕی 20 ملیار دیناری بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی وەستاوی شەقامی دوو سایدی كەلار- دەربەندیخان تەرخانكرد.

بەپێی راگەیەنراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕی 20 ملیار دیناری تەرخانكرد بۆ دەستپێكردنەوە و تەواوكردنی پڕۆژەی وەستاوی شەقامی دووسایدی كەلار - دەربەندیخان ( كەلار-سلێمانی ) كە ماوەیەك بوو وەستابوو، ئەوەش یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكانی دەڤەری گەرمیان و ئاسانكارییەكی زۆریش بۆ هاتووچۆی هاوڵاتییانی ئەو ناوچەیە دەكات.

ساڵانێكی زۆرە رێگەی كەلار- دەربەندیخان بەهۆی خراپی رێگەیەوە زۆرترین رووداوی هاتووچۆی تێدا روودەدات و قوربانی لێدەكەوێتەوە.


PM:08:29:29/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 1048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت