دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات


وێستگەنیوز-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ناو بانکی ناوەندی و بوونی ژمارەیەک کێشەی تەکنیکی دابەشکردنی موچە دواکەوت، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ لەم هەفتەیەدا دەست بەدابەشکردنی موچە دەکات.

عەبدولهادی سەعداوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی هەواڵی عێراقی (واع)ـی راگەیاند، وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی موچە روبەڕوی گرفت نابێتەوە و لەم هەفتەیەدا دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هۆکاری دواکەوتنی موچە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گۆڕانکاریانەی لە ماوەی دو هەفتەی رابردودا لە بانکی ناوەندی عێراق کران و بەوهۆیەش ژمارەیەک کێشەی تەکنیکی دروستبووە.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دوشەممە وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پابەندن بە گەرەنتیکردنی موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت و لەئێستادا هەموو هەوڵەکانی وەزارەت چڕکراونەتەوە بۆ پابەندبوون بە پێدانی موچە لە وادەی خۆیدا، هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنی موچەش بۆ بەردەستنەبونی پارەی نەختینەیی "سیولە" لە هەژماری وەزارەتی دارایی دەگەڕێتەوە.

تائێستا وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول لەلایەن حکومەتی عێراق دیارینەکراوە و دابەشکردنی موچەش بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەراورد بەمانگەکانی پێشوتر دواکەوتوە، بەرپرسانی وەزارەتی داراییش هۆکارەکەی بۆ کێشەی ئاڵوگۆڕی دراو لەبانکی ناوەندی دەگەڕێنەوە.

هـ.هـ


PM:08:32:28/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 134584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو