فه‌له‌كناسێك: ئاماده‌بن بۆ كاره‌سات و جه‌نگ و خه‌م و غافڵكوژی
كارمن شه‌ماس
وێستگه نیوزـ
جیهان له مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوودا چاوه‌ڕوانی چی ده‌كات؟ كارمن شه‌ماس، خانمه فه‌له‌كناسی لوبنانی و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی زانایانی فه‌له‌كناسیی ئه‌مریكا، وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه‌و دەڵێت مەرجی نییە ئەو روداوانە سەرجەم جیهان بگرێتەوە، بەڵکو رەنگە لە ناوچەیەک لە ناوچەکانی جیهان روبدات.
كارمن شه‌ماس له پێشبینییه‌كانیدا بۆ مانگی داهاتوو رایگه‌یاندوه كه روداوه‌كانی 10 رۆژی كۆتایی مانگی ئه‌یلول پێشه‌كییه‌كه بۆ كاره‌سات و نه‌هامه‌تییه‌كانی مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو به‌تایبه‌ت له چه‌ند كاتێكی دیاریكراوی ئه‌و مانگه‌دا كه یه‌كلایی كه‌ره‌وه ده‌بێت.
له‌سه‌ر شه‌ڕی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان، كارمن شه‌ماس ده‌ڵێت كه ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌كه رانه‌گیرێت و جموجوڵی سه‌ربازی نه‌وه‌ستێت، ئه‌وا له نیوه‌ی دووه‌می مانگی ئۆكتۆبه‌ردا گرژیی زیاتر دروست ده‌بێت.
به‌وردی شه‌ماس ده‌ڵێت كه له 1 بۆ 5ی ئۆكتۆبه‌ر، ماوه‌یه‌كی گرژ ده‌بێت بۆ جموجوڵی سه‌ربازی و ده‌توانرێت به ماوه‌یه‌كی هه‌ستیاری گه‌رمی سه‌ربازیی یه‌كلاكه‌ره‌وه دابنرێت، بۆی هه‌یه له‌و ماوه‌یه‌دا جه‌نگ روبدات یان غافڵكوژیی جیهانی روبدات یان جموجوڵ و جه‌نگی توند رووبدات، یان كاره‌ساتی سروشتیی وه‌ك بومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز و زریان و لافاو روبدات.
ماوه‌ی گرژی له مانگی ئۆكتۆبه‌ردا به‌رده‌وام ده‌بێت و له 6 بۆ 10ی مانگ گرژییه‌كان توندتر ده‌بن و له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه و جوڵه‌ی كه‌شتی و فڕۆكه و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان كێشه‌كان تێبكه‌وێت و له‌كار بكه‌ون.
فه‌له‌كناسه‌كه ده‌ڵێت له‌وانه‌یه خه‌ڵك بڵێن ئه‌و شتانه ره‌نگه له هه‌موو كاتێكدا روو بده‌ن، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ئه‌م باسی له هیچ مانگێكی دیكه نه‌كردوه و به‌تایبه‌ت باس له مانگی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات كه نه‌خشه فه‌له‌كییه‌كان ئه‌و رۆژانه‌یان سوور كردوه كه باس كراوه و له‌و ماوه‌یه‌دا ره‌نگه زه‌وی بهه‌ژێت.
شه‌ماس ده‌ڵێت له‌وانه‌یه له 10 بۆ 14 تۆزێك ئارامی بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام له 12 بۆ 22 له‌وانه‌یه له شوێنێك له شوێنه‌كانی جیهان خه‌م و په‌ژاره دروست ببێت، كوشتن روو بدات و كێشه‌ی ئه‌منی و توندتیژی و ته‌قینه‌وه و كاری خۆكوژی روبدات، یان كێشه‌ی كۆرۆنا زیاد بكات یان پیسبونی ژینگه روو بدات.
PM:05:12:28/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 18212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت