بانكی ره‌شیدی عێراقی 40 ملیۆن دینار به‌ قه‌رز ده‌داته‌ فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت


وێستگه‌ نیوز ـ
بانکی رەشیدی سەر بە حکومەتی عێراق رایگەیاند، فەرمانبەرانی حکومەت دەتوانن بەبری 40 ملیۆن دینار قەرز لە بانکەکە وەربگرن بەمەبەستی کڕین یان دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون، دەشڵێت، قەرزەکە لەکاتی گەڕاندنەوەیدا لە مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەرەکە دەبڕدرێت، بەجۆرێک نابێت لە 50%ی مووچەکەی تێپەڕ بکات.


نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رەشیدی سەر بە حکومەتی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردوە و تیایدا هاتووە، "فەرمانبەرانی حکومەت دەتوانن بەبڕی 40 ملیۆن دینار قەرز لە بانکی رەشید وەربگرن، ئەوەش بە مەبەستی کڕین یاخود دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون."

وه‌ك بانكه‌كه‌ ئاماژه‌ی پێداوه‌، قەرزەکە لەکاتی گەڕاندنەوەیدا لە مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەرەکە دەبڕدرێت، بەجۆرێک نابێت لە 50%ی مووچەکەی تێپەڕ بکات.

بانكی ره‌شید راشیگه‌یاندووه‌: "پێدانی قەرز تەنها ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە لەسەر میلاکی بەردەوامی فەرمانگەکانی حکومەتی عیراقن، ئەو فەرمانبەرانەشی داوای وەرگرتنی قەرز دەکەن لە بانکی رەشید، نابێت خزمەتیان لە فەرمانگەکانی خۆیان لە دوو ساڵ کەمتر بێت".


AM:08:24:28/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 24312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت