دره‌نگانی ئه‌مشه‌و كه‌ناڵی سكای نیوز له هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا بڵاویكرده‌وه كه ماتیۆ توله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عیراق به‌غدای پایته‌ختی به‌ره‌و شاری هه‌ولێر جێهێشتوه و روی له كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر كردوه.
كه‌ناڵه‌كه ده‌ڵێت: "سبه‌ینێ بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا ده‌رده‌كرێت"،
تائێستاش هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌ڕمی له باره‌ی ئه‌و هه‌واڵه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و هیچ لایه‌نێكی فه‌ڕمی پشتڕاستی نه‌كردوه‌ته‌وه.
پێشتریش تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن بڵاویكرده‌وه كه مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداری داوه‌ته به‌رپرسانی به‌غدا ئه‌گه‌ر هێرشی گروپه چه‌كداره عیراقییه‌كانی سه‌ربه ئێران بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان رانه‌گرن، ئه‌وا باڵیۆزخانه‌كه داده‌خه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای حكومه‌تی عیراق بۆ سی ئێن ئێن-ی ئاشكرا كردوه كه هۆشدارییه‌كه‌ی پۆمپیۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق دراوه به به‌غدا.
سه‌رچاوه‌كه رایگه‌یاندوه: "پۆمپیۆ دواهۆشداری داوه‌ته حكومه‌تی عیراق رێوشوێنی جددی بگرێته‌به‌ر بۆ راگرتنی سه‌رجه‌م ده‌ستدرێژییه‌كان بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێرده‌ی دیپلۆماسیی ئه‌مریكا له به‌غدا".