توركیا گرته‌ی ڤیدیۆیی به ئامانجكردنی ژماره‌یه‌ك گه‌ریلای په‌كه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند كه حه‌وت گه‌ریلای په‌كه‌كه‌ی له چالاكی خستووه و گرته‌ی ڤیدیۆیی به ئامانجكردنیانی بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر ڤیدیۆكه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به فڕۆكه‌یه‌كی بیفرۆكه‌وان حه‌وت گه‌ریلای پارتی كرێكارانی كوردستانی كردوه‌ته ئامانج و له چالاكیی خستون.
به‌پێی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌ی به‌كارهاتوه له جۆری به‌یره‌قدار تی بی2 بووه و دوپاتیشی كردوه‌ته‌وه كه هه‌ڵمه‌ته‌كانی دژی په‌كه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه، سوپای توركیا به هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی له‌شكركێشیی بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردوه و چه‌ند ئۆپراسیۆنێكی له‌دژی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئه‌نجامداوه.
PM:07:45:27/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 5688
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت