ئه‌و پزیشكه ده‌ستگیر كرا كه به ماچ و باوه‌ش چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كانی ده‌كرد
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
ژماره‌یه‌ك له كچانی شاری ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ی میسر پزیشكێكی ده‌رونیی شاره‌كه‌یان تۆمه‌تبار كرد كه گێچه‌ڵی پێكردون، كچه‌كان ده‌ڵێن ئه‌و پزیشكه خانمانی ههڵخهڵهتاندوه و ماچی كردون و ده‌ستی بۆ بردون.
كچه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاشتاگێكیان به‌ناوی "پشتیوانی بۆ قوربانیانی گێچه‌ڵ له ئه‌سكه‌نده‌ریه" بڵاوكردوه‌ته‌وه و پزیشكه‌كه‌یان به‌ناوی (م.ف) تۆمه‌تبار كردوه به ژنان و كچانی وتوه ئه‌گه‌ر ماچیان بكات و باوه‌شیان پێدا بكات و ده‌ست له جه‌سته‌یان بدات، چاك ده‌بنه‌وه.
كچه‌كان له فه‌یسبوك ئاشكرایانكردوه كه پزیشكه‌كه پێی وتون له نوێترین توێژینه‌وه‌دا كه ته‌نها خۆی ده‌یزانێت و كه‌سی دیكه نایزانێت باس له‌وه كراوه كه له‌به‌ركردنی جلی ژێره‌وه له‌لایه‌ن كچان و كوڕانه‌وه ده‌بێته‌هۆی توشبون به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه.
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن كه پزیشكه‌كه ته‌مه‌نی له 50 ساڵیدایه و زۆربه‌ی ئه‌و كچانه‌ی كه گێچه‌ڵی پێكردون، ته‌مه‌نیان له نێوان 16 بۆ 17 ساڵانه گوایه چاره‌سه‌ری كێشه ده‌رونییه‌كانی كردون.
هه‌ندێكی دیكه‌ش وتویانه كه پزیشكه‌كه له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی كتێبێك كه له كڵیساوه هێناویه‌تی، ژماره ته‌له‌فۆنی خۆشی به‌سه‌ر كچه‌كاندا دابه‌شكردوه و بۆیان ساغ بوه‌ته‌وه كه به فیعلی ئه‌و پزیشكه له كڵێساش كار ده‌كات.
PM:07:37:27/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 29104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت