وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی موچەی یه‌كه‌كانی 70 و 80 بڕیارێکی دەرکرد
وێستگەنیوز-
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەچوارچێوەی یاسای چاکسازی و رێکخستنەوەی یه‌كه‌ی ژمێریاری هاوبه‌شی سه‌ربازی، بڕیاردرا یه‌كه‌ی هاوبه‌شی ژمێریاری 70 و 80 بخرێتەسەر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وردبینی و پێداچوونه‌وه به‌خزمه‌تی سه‌ربازی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سه‌ر به‌و یه‌كانه ده‌كرێت.
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە باس لەوەکراوە، رۆژی 21ی ئه‌یلولی 2020 پاڵپشت به جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ده‌یه‌م له‌یاسای چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێم، بۆ رێكخستنه‌وه‌ی یه‌ك یه‌كه‌ی ژمێریاری هاوبه‌شی سه‌ربازی، به واژووی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه ژمیریاریه‌كانی یه‌كه‌ی 70 و 80ی درا، هاوكات به‌پێی بڕیاره‌كه یه‌كه‌ی هاوبه‌شی ژمێریاری بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كان خرایه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
ئاماژەی بەوەشکراوە، به‌و پێیه‌ش هاوتای هێزه هاوبه‌شه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌ت، ته‌واوی مووچه‌و بودجه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌كانی 70 و 80 له‌رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ژمێركاری بودجه‌و به‌رنامه‌كان ( ژمێریاری سه‌ربازی) له‌ژێر ووردبینی فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێت. ئه‌مه‌ش ئاماژه بۆ كراوه له مادده‌ی 3 ناو یاسای ژماره 19 ی ساڵی 2007ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
وەزارەتی پێشمەرگە رونیکردوەتەوە کە به جێبه‌جێكردنی بڕیارەکە به‌پێی مادده 10ی یاسای چاكسازی، فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ میلاكاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه‌و ژمێركاری سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، له‌ژێر رۆشناییی فه‌رمانی وه‌زیری پێشمه‌رگه ووردبینی و پێداچوونه‌وه به‌خزمه‌تی سه‌ربازی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سه‌ر به‌و یه‌كانه ده‌كرێت، هه‌روه‌ك دۆسیه‌ی كه‌سی بۆ ته‌واوی هێزه‌كان به‌هه‌موو پێدوایستییه یاساییه‌كانه‌وه دروستده‌كرێت.
هـ.هـ
PM:05:27:27/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 22408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت