ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 26ی ئەیلول ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبرێژکراو لە دەروازەی شاری سەرێکانی سەر بە پارێزگای حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان تەقیەوە بەیوھۆیەوە 7 کەس گیانی لە دەستدا و 11 برینداریشی لێکەوتەوە.
بەپێ زانیاریەکان ئەو ئۆتۆمبێڵە بۆمبرێژکراوە لە دەروازەی باشووری شاری سەرێکانی سەربە پارێزگای حەسەکە تەقیەوەتەوە کە ئێستا لە ژێر کونترۆڵی چەکدارانی ئوپزسیۆنی سوریادایە.
لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو ئۆتۆمبێڵە بۆمبرێژکراوە 7 کەسی مەدەنی گیانی لە دەستدا و 11ی دیکەش برینداربوون کە دوو لە کوژراوەکان منداڵ بوون.
لە دوو رۆژی رابردوو ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبرێژکراوە لە شارۆچکەی تل حەلەفی سەر بە سەرێکانی تەقیەوە و بەوھۆیەوە چوار کەس گیانی لە دەستدا.