پۆلیسی هه‌ولێر: چوار تۆمه‌تباری كوشتنی روداوه‌كه‌ی دوێنێ شه‌و ده‌ستگیركران
رودواوەکە لە کامێراکانی چاودێرییەوە
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند كه چوار تۆمەتباری کوشتنی گەنجەکەی گەڕەکی فەرمانبەرانیان دەستگیرکردوە کە شەوی رابردوو هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و کوشتیان.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە سایتی روداوی رایگەیاند، توانرا لە ماوەی کەمتر لە 10 كاتژمێردا چوار تۆمەتبار لەسەر رووداوەکە شەوی رابردوو دەستگیربکەن و روبەڕوی یاسایان ده‌كه‌نه‌وه.
شەوی رابردوو لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر چەند کەسێک هه‌ڵیانكوتایه سەر ماڵێک و دەستڕێژی گوللـەیان لێ‌كردن، به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌كه‌وه گەنجێک كوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
دوای رووداوەکە ئه‌نجامده‌رانی تاوانەکە هەڵاتن، گه‌نجه كوژراوه‌كه بە ناوی "بارزان حسێن" تەمەنی 24 ساڵە و چەند مانگێکە هاوسەرگیریی کردوە، لە روداوەکەدا کوژراوە، دوو کەسی دیکەش کە یەکێکیان کەسوکاری کوژراوەکە و ئەوەی دیکەیان دراوسێیانە، بریندار بوون.
PM:08:08:26/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 4564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت