سبه‌ی لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕاده‌گه‌یه‌نرێت
وێستگه نیوز-
وابڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ڕابگه‌یه‌نرێت و له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆ 10 رۆژ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران مووچه‌ی مانگی نیسان وه‌ربگرن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه به‌كردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی 320 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان وابڕیاریشه سبه‌ینێ لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ڕابگه‌یه‌نرێت و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش كه له‌فرۆشتنی نه‌وت وه‌ك داهات ده‌ستكه‌وتووه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ئاماده‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌به‌غداوه دێت و مووچه‌ی پێبدرێت.
وێستگه زانیویه‌تی داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كورستانیش زیادیکردوە و پارەی فرۆشراوی نەوتیش ئامادەیە.
هێشتا موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشنەکراوە و لە حاڵەتی دابەشکردنیشیدا بە لێبڕێنی18% له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دەبێت.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "لێبڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی ئەو پارەیە دەبێت کە لەبەردەستی حکومەتدایە، رەنگە لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی دیکە زیاد و کەمی هەبێت، هیوامان بەوە هەیە کە بەرەو باشتر بڕوات و حکومەتیش چیدی ناچار نەبێت پەنا بۆ لێبڕینی مووچە ببات".
عیراق ئێستا مانگانە 320 ملیار دینار وەک شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت، عیراق 42.6٪ی مووچەی هەرێمی کوردستان دابین دەکات و بەشەکەی دیکە حکومەتی هەرێمی کورستان 57.3٪ی مووچەکە خۆی دابینی دەکات.
کۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە لێبڕینەوە 706 ملیار و 187 ملیۆن و 320 هەزار دینارە. ئەگەریش بەبێ لێبڕین بێت پێویستی بە 895 ملیار دینارە.
به‌پێی زانیارییه‌كان نزیکەی 300 ملیاری داهاتی لەبەردەستە و 320 ملیار دیناریشی لەلایەن عیراقەوە بۆ دێت.
PM:04:27:26/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 37792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت